"نابێت ناردنی 200 ملیاری عێراق ده‌ستكه‌وت و هه‌واڵ بێت   "

"نابێت ناردنی 200 ملیاری عێراق ده‌ستكه‌وت و هه‌واڵ بێت   "

شاخه‌وان عه‌بدوڵا  بۆ زاری كرمانجی: 
نابێت ناردنی 200 ملیاری عێراق ده‌ستكه‌وت و هه‌واڵ بێت   


ره‌مه‌زان زه‌كه‌ریا – زاری كرمانجی : جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ كۆتایی به‌ هه‌واڵی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی عێراق بێت و به‌یه‌كجاری له‌ناو بودجه‌ جێگیربكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : بابه‌تی ناردنی 200 ملیار له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گرێدراوه‌ به‌ پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌شكرا پێویسته‌ 200 ملیاریش بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و مافی موچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌ .
شاخه‌وان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : هیچ ده‌نگؤیه‌ك نیه‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق 200 ملیاری هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت بۆیه‌ نامانه‌وێت ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌ بابه‌ت بۆ ئێستا هیچ ده‌نگویه‌ك نیه‌ بۆ برینی 200 ملیاری موچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ مافێكی موچه‌ خۆرانی كوردستانه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ بابه‌تی 200 ملیار كۆتایی بێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ دابرێژرێت له‌ناو یاسای بۆدجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی 200 ملیار نه‌بێته‌ ده‌ستكه‌وت و هه‌واڵ به‌یه‌كجاری له‌ناو بودجه‌ په‌سه‌ندبكرێت و كۆتایی بێت كه‌س نه‌توانێت ده‌ست بۆ به‌رێت .
له‌ ژماره‌ی 668 هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی چاوه‌رێی دیدارێكی فراوان بن له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق .

زۆرترین بینراو