بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەسۆران دەکرێتەوە 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەسۆران دەکرێتەوە 

زاری کرمانجی - سۆران : 
حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی مامۆستا وقوتابیانی دەڤەری سۆران وزاخۆ دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویان كردەوە "لە چوار چێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنوری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە وقوتابیان بە گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە".

 

زۆرترین بینراو