ناوەڕاستكارێكی بێ وێنە

ناوەڕاستكارێكی بێ وێنە

مەهدی محەممەد –رواندز:

لە تەمەنی 12 ساڵییەوە وەك یاریزانێكی تۆپی پێ لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكات، بەهۆی لێهاتوویی و ئاستبەرزی و ستایلی  یاریكردنی، هاوڕێیانی بە بۆیان كریكچی یاریزانی پێشووی بارسیلۆنا بانگی دەكەن.
فەریدوون دڵشاد محەممەد 20 ساڵ، دەستپێكی یاریكردنی لەتیپی لاوانی ئاگرین بووە و دواتر پەیوەندیكردووە بە تیپی بروسك و تا ئێستاش لەگەڵ ئەو تیپە بەردەوامە.
فەریدوون هەمیشە مەشقی چڕ دەكات بۆ ئەوەی ئاستی وەرزشی خۆی بەرەو پێش ببات و هەوڵ بۆ هێنانەدی خەونەكانی بدات، ئەو بەهرەمەندەی هێڵی ناوەند دەپڕژێتە سەر باسكردنی ژیانی خۆی و دەڵێت:"حەز دەكەم زیاتر بەرەو پێش بچم، تا خزمەتی وەرزشی شارەكەم بكەم و ئەو ئاواتەشم بهێنمەدی كە لە یەكێك لە یانەكانی خولی قەتەر یاریی بكەم".
ئەوەش دەڵێ‌"لە كوردستان یاریزانی لاوی خودان بەهرە گەلێكن، وەلێ بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی، ناتوانن زیاتر خۆیان بەرەو پێش ببەن، بۆیە هیواخوازم ئاوڕێكی جددی لە رەوتی تۆپی پێ بدرێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچێت و سوود لەتوانای لاوەكان وەربگیردرێت و پەرە بە لێهاتوویان بدرێت، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئاستی وەرزش لە كوردستان".

زۆرترین بینراو