پەرلەمانتارێك : دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی هەمیشە كلیلی یەكڕیزی و كۆدەنگی نێوماڵی كوردستانە

پەرلەمانتارێك : دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی هەمیشە كلیلی یەكڕیزی و كۆدەنگی نێوماڵی كوردستانە

مورشید برادۆستی – سۆران
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینێت، سەرۆكی هەرێم رۆڵی كاری گەری لە یەكڕیزی نێو ماڵی كورد هەیە و هەمیشە لە كاتی كێشە و ئاریشەكاندا فریادڕەسە و جێگەی ئومێدی سەرجەم هێزە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستانە .
لەیلا عەبدولجەبار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" جولەی دیپلۆماسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ هێزە سیاسییەكان، هەر بەتەنیا شەقامی كوردی دڵخۆش نەكردووە بەڵكوو نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانیش لەسەر ئەم سەردانە هاتنە جواب و دڵخۆشیان بە كۆدەنگی نێو ماڵی كورد دەربڕی.
بە گووتەی لەیلا عەبدولجەبار، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە كلیلی یەكریزی و كۆدەنگی نێوماڵی كوردستانەو ھەمیشە وەك پارێزەری هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدی سەرجەم هێزە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستانە..دەڵێ" ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە كە لەژێر متمانەی سەرۆك بارزانیدا، هەمیشە بۆ دەستپێشخەری و كاری گرینگ بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، كارەكتەرێكی دیپلۆماسی بەهێز و ئەندازیاری پێكەوەژیان و خاڵی كۆكەرەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەكانە بۆ پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو