باشترینەکانی سێریا ئەی دیاریکران

باشترینەکانی سێریا ئەی دیاریکران

سەردار جەبار ـ زاری کرمانجی:
دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە ئەی سی میلان، نازناوی سکۆدێتۆی لەباوەش گرت بووە پاڵەوانی سێریا ئەی ئیتاڵیا.
میلان لە 38 گەڕ 86 خاڵی کۆکردەوە بەجیاوازی 2 خاڵ لەپێش ئینتەر میلانی رکابەری هات و بەشێکی خەڵاتەکانی دیکەی کۆنتڕۆڵکرد.
دەستەی بەڕێوەبردنی یانەکانی خولی ئیتاڵیا، باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی وڵاتەکەی دیاریکرد، مایک ماینان گۆڵپارێزی  ئەی سی میلان، بە باشترینی ئەم وەرزەی خولەکە دیاریکرا.

مانیان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بەشداری لە 31 یاریدا کردووە، 32 گۆڵی لێ تۆمار کراوە و لە 18 یاریشدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتوە.

جێلسۆن بریمەری، یاریزانی تۆرینۆ وەک باشترین یاریزانی هێڵی بەرگری دەستنیشانکراوە و مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کرواتی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلان بە باشترین ناوەراستکار دیاریکراوە.

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا دوو گۆڵی کردووە و یەک گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە لە 34 یاریدا و حەوت کارتی زەردیشی بەروودا بەرزکراوەتەوە.

شیرۆ ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ، کە گۆڵکاری خولەکە وەک باشترین هێرشبەری ئەم وەرزە هەڵبژێردراوە، ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی باشترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵە.
هەروەها دۆمینێک بێراردی، هێرشبەری ساسۆلۆ بە 14 ئاسیست پێشەنگی لیستی گۆڵدروستکەرانی خولەکەی گرت و خەڵاتەکەی بردەوە.
یانەکانی میلان، ئینتەر میلان، ناپۆلی و یوڤێنتۆس سەرکەوتن بۆ رکابەری چامپیۆنزلیگی وەرزی ئایندە. یانەکانی لازیۆ و رۆما سەرکەوتن بۆ یۆرۆپالیگ و فیۆرێنتینا بەشداری کۆنفرانس لیگ دەکات.
هەرسێ یانە، کالیاری، جێنەوا و ڤێنیزیا دابەزین بۆ خولی پلەدووی ئیتاڵیا.

زۆرترین بینراو