باشترینەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021 خەڵات کران 

باشترینەکانی جیهان بۆ ساڵی 2021 خەڵات کران 

سـەردار جەبار
 لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆتایی بەدابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2021 ھات.

لەم ئاھەنگەدا دوو خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ پیاوان و ئافرەتان و چەندان خەڵاتی دیکەی فەرمی ئامادە کرابوو.

دابەشکردنی خەڵاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوە:

 پێدری ڕۆدریگێز یاریزانی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ ساڵی 2021 بەدەستهێنا .

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی بایرن میونشن خەڵاتی باشترین گۆلکاری 2021 ـی بەدەستهێنا .

ئەلێکسیا پوتێیاس خانمە یاریزانی بارسێلۆنا خەڵاتی باڵۆندۆری خانمانی بردەوا .

جیجی دۆناڕۆما پاڵەوانی یۆرۆ لەگەڵ ئیتاڵیا بووە باشترین گۆڵپارێزی جیهان و خەڵاتی لیڤ یاشینی بەدەست هێنا .

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە باشترین تیپی جیهان بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانکرا.

لیۆنێل مێسی بۆ جاریی حەوتەم خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانکرا.

زۆرترین بینراو