باشترینەکانی خولی ئیسپانی ئاشکرا كران

باشترینەکانی خولی ئیسپانی ئاشکرا كران

سەردار جەبار ـ زاری كرمانجی:
ریال مەدرید، بۆ جاری 35 لەمێژوویدا نازناوی لالیگای بردەوە و بەشێك لەخەڵاتە تاكە كەسییەكانی پێبڕا.
ریال مەدرید دوای 38 گەڕ 86 خاڵی كۆكردەوە بە جیاوازی 13 خاڵ لەپێش بارسێلۆنای دووهەم هات.
خەڵاتە تاكە كەسییەكان بەم شێوەیە دەبن.
كەریم بێنزیما هێرشبەری یانە مەدریدییەكە بە 27 گۆڵ بووە گۆڵكاری لالیگا.عوسمان دێمبێلی بە تۆماری 13 ئاسیست خەڵاتی ئاسیستەری خولەكەی پێدرا. تیبۆ كۆرتوا، 16 كلین شیتی تۆماركرد و خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی خولەكەی پێدرا.
یانەكانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مەدرید و سێڤییا سەركەوتن بۆ ركابەری چامپیۆنزلیگ. ریال بێتیس و ریال سۆسیداد، بەشداری یۆرۆپالیگ دەكەن، ڤیاریال سەركەوت بۆ كۆنفرانس لیگ. یانەكانی لیڤانتی، گرانادا و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی ئیسپانیا.

زۆرترین بینراو