پێشانگایەكی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

 پێشانگایەكی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە پێشانگایەكی كتێب لە كەمپەسی زانكۆی سۆران كرایەوەو چەندین دەزگای چاپ و بڵاوكراوە تیدا بەشدارن لەوالانە لە دەزگاكانی: موكریانی، سەردەم، ئەندێشە، تەفسیر، ڕێنما، ئەدیبان، مێخەك، نارین، كولتوور، كتێبخانەی هەڤاڵ و كتێبخانەی یادگار" كە هەزاران  ناونیشانی جیاواز لە كتێب نمایش كراون و بە داشكانەوە دەفرۆشرێن بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوامی دەبێت".
وەك باسی لێوەدەكەن ئەمە گەورەترین پێشانگای لەو جۆرەیە كە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكرێتەوە. ئەمەش دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ قوتابیان، مامۆستایان و توێژەران، تا بتوانین سەرچاوەی پێویست بۆ خوێندنەوە و توێژینەوە دەست بخەن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو