بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی دەست لە كار كێشانەوەی داوەتە سەرووی خۆ

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی دەست لە كار كێشانەوەی داوەتە سەرووی خۆ

زاری كرمانجی-سۆران: ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە چەند رۆژی رابردوو، نووسراوی دەست لە كار كێشانەوەی داوەتە سەرووی خۆی.
د. رزگار عزەت خان لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت " بەهۆی ماندوو بوونی خۆم و هەندێك بابەتی تایبەتی پەیوەندار بەخۆم، ئەو نووسراوەم كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەبووە".
 لە بارەی ئەو دەنگۆیانە كە " بەهۆی پابەند نەبوونی پزیشكانەوە بە رێنماییەكان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی دەستی لەكار كێشابێتەوە " د. رزگار گووتی " ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستی و تەنها ئەوە ویستێكی خۆمە و هیچ هۆكاری دیكەی نییە".

زۆرترین بینراو