ترسناكترین نە‌خۆشی روو لە‌ مرۆڤایە‌تی دە‌كات

ترسناكترین نە‌خۆشی روو لە‌ مرۆڤایە‌تی دە‌كات

غە‌فور عە‌بدولڵا
نەخۆشی مەیمونپۆكس نەخۆشییەکی دەگمەنە کە بەهۆی هەوکردنی جە‌ستە‌  ڤایرۆسە‌كە‌ تووشی نە‌خۆشە‌كە‌ دە‌بێت. ڤایرۆسی مەیمونپۆكس سەر بە ڕەگەزی ئۆرتۆپۆکسڤیروسە لە خێزانی پۆکسیڤیریدا.
 ئە‌م ڤایرۆسە‌ لە ساڵی 1958دا دۆزرایەوە کاتێک دوو لە‌ مە‌یمونە‌كانی ئە‌و خێزانە‌ بۆ لێكۆڵینە‌وە‌ی پزیشكی ھێنرابوون ، بۆیە‌ یە‌كە‌م جار ئە‌و نە‌خۆشییە‌  لە ساڵی 1970 بۆ مرۆڤ گواسترایە‌وە‌ بە‌گوێرە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌كان یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كانی گواستنە‌وە‌ی ئە‌و نە‌خۆشییە‌ بە‌ھۆی ھاورە‌گە‌زبازیە‌وە‌ بووە‌ كە‌ لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات  (DRC) یە‌كە‌م حاڵە‌ت  تۆمار کرا. دواتر لە چەند وڵاتێکی دیکەی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقادا هەواڵی مەیمونپۆكس لە ناو خەڵکدا بڵاوبووە‌ وە‌ك : کامیرۆن، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆتێ دیڤۆر، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، گابۆن، لیبریا، نایجیریا، سیرا لیۆن.
دواتر لە‌ رێگای گە‌شتكردنی نێودە‌وڵە‌تی و ھاوردە‌ كردنی ئاژە‌ڵە‌كانە‌وە‌ ئە‌و ڤایرۆسە‌ لە‌ چە‌ند رۆژی رابردووە‌ لە‌ ئە‌فریقیاوە‌ بە‌ جیھاندا بڵاوبووە‌ لەوانە‌ لە‌ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەروەها ئیسرائیل و سەنگافورە، دواتر لە‌ ئوستورالیا و تە‌واوی ئە‌ورووپا گرتە‌وە‌

زۆرترین بینراو