یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن

یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن

سەردار جەبار ـ سۆران
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوەبچن، هەرسێ نوێنەرەکەی ئیدارەی سۆران یارییان هەیه.

دوای دواخرانی یارییەکان بەهۆی نالەباری کەش و هەوا، پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەئەنجامدانی یارییەکانی گەڕی سێیەم کردووە لە 30 ی ئەم مانگە کە دەکاتە یەکشەممەی داهاتوو.

هەرسێ یانەی سنوور، رواندز، چۆمان نوێنەرایەتی ئیدارەی سۆران دەکەن لەخولی یانە پلەدووەکانی کوردستان لەگەڕی سێیەم رواندز دەبێتە میوانی تەق تەق، سنوور دەبێتە میوانی زانکۆی جیهان، چۆمان لەیاریگەی سۆران پێشوازی لەخەبات دەکات.

زۆرترین بینراو