
شه‌پۆڵێكی به‌فرو باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
زاری كرمانجی - كه شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
بهرێوهبهرایهیتییهكه رایدهگهێنێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سبەی چوار شەممە لە کاتەکانی ئێوارەدا باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لە شەودا لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: سەرچاوەی ئەو باران بارینە نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاستە ، ئاستی دابارین ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت لە هەندێ ناوچەی تر نمە باران دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتەکانی نیوەڕۆ کۆتای بە باران بارین دێت .