لیژنەیەكی تایبەتمەند لە  ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی سۆران دەكات

لیژنەیەكی تایبەتمەند لە ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی سۆران دەكات

زاری كرمانجی – سۆران: 
قایمقامی قەزای سۆران بە وەكالەت، رایگەیاند" بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە كەم و كۆڕییەكان، بڕیارە لیژنەیەكی تایبەتمەندی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سۆران بكات، بۆیە گەشبینین بە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ سنوورەكە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، دەڵێ" ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكانی سەنتەری قەزای سۆران و ناحییەكانی دەوروبەر جێبەجێ‌ كراون، كاركردن لە هەندێك پڕۆژەی دیكە بەردەوامە، چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریش لە پلان و بەرنامەدان".
قایمقامی قەزای سۆران، گوتیشی:" بۆ تاپۆكردنی خانووی هاووڵاتییان داواكاریمان داوەتە لیژنەی تایبەتمەند و مامەڵەی پێویستییان بۆ دەكرێت و بەپێی چەند رێنماییەك دەست دەكرێت بە تاپۆكردنی خانووەكان".

زۆرترین بینراو