یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ سلێمانی هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ سلێمانی هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو

مەهدی محەممەد – سۆران :
بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەكگرتوویی ئیسلامی كوردستان، لە بارەی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ سلێمانی و دانیشتی لەگەڵ بەشێك لە پارت و لایەنە سیاسییەكان، لە پێناو ئاشتەوایی ناوخۆیی و یەكرێزی پارت و لایەنە سیاسییەكان بە هەنگاوێكی گرنگ و پێویستی دەزانێت.
عەقیل سەعید بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەكگرتوویی ئیسلامی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" 
لە ئێستادا رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵۆزە، ئەمەش تا رادەیەك پەیوەندی بە ساردی و دووبەرەكی لایەنە سیاسییەكانەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پارت و لایەنە سیاسییەكانیش نیگەرانن لەو دۆخە كە كەمتر ئەوان دەخوێنێتەوە و هەروەها گلەیی و گازاندەی هاووڵاتییانیش لە خراپی بارودۆخی ژیان، ئەمانە هەموویان وایانكردووە رەوش بەرەو ئاڵۆزی بچێت .
ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو دەڵێت:"  هەر هەنگاوێك بۆ لێك نزیكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان بنرێت، بە تایبەتیش لە نێوان پارتی و یەكێتیی بە پێویست و گرنگ دەبینن و سەردانەكەی نێچیروان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گرنگی دەزانین، چونكە رووبەروونەوەی ئەو مەترسییانەی كە لەسەر هەرێم هەیە، تەنیا بە حیزبێك یان دوو حیزب ناكرێت، پێویستە خاوەنی یەك گوتار و یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بین تا بەهێزەوە روبەڕووی ئاڵنگاریەكان بوەستینەوە".
گووتیشی:"  هیوادارین ئەو سەردانەی بەڕێزیان ببێتە هۆكارێك بۆ ئاشتەوایی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و كۆكردنەوەیان لەسەر مێزی گفتوگۆ".

زۆرترین بینراو