لەئیدارەی سۆران کارکردن لەچەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری بەردەوامە 

لەئیدارەی سۆران کارکردن لەچەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری بەردەوامە 

زاری کرمانجی - سۆران: 

لە سنووری ئیدارەی سۆران کارکردن لە پڕۆژە گەشتیاریەکان بەردەوامی هەیەو لە ئێستادا دووپڕۆژەی گرنگی گەشتیاری مۆدێرن کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند" دوو پڕۆژەی نوێی گەشتیاری تازە کارکردن تێیاندا بەردەوامە بەتەواوبوونیان سەرنجی زیاتری گەشتیاران بۆئیدارەی سۆران رادەکێشێ، ئەو پڕۆژانەش بریتین لە پڕۆژەی گەشتیاری جوندیان کەدەکەوێتە سەر رێگای سۆران،  پێک دێت لە ٣٣ موتێل و چێشتخانەو کەپری گەشتیاری و کافتریا، بەگوژمەی ٣ ملیار دینار لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کارکردن لەو پڕۆژە گەشتیارییە بەردەوامە.
بارزان محەممەد، گووتیشی" لە رواندز دروستکردنی پڕۆژەیەکی هاوچەرخی گەشتیاری کارەکانی دەستپێکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە چەندین هۆتێل و موتێل و تەواوی پێداویستییەکانی گەشتیاران و سەردانی کەران، بەتەواوبوونی ئەو پڕۆژەیەش کەرتی گەشتیاری لە رواندز زیاتر دەچێتە پێشەوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو