
هاوبەشانی ئاو لە سۆران 26 ملیار و 417 ملیۆن دینار قەرزدارن
رۆژان قیاس_سۆران:
دوای بەستنی پێوەری ئاو بە سیستمی flaut right, بۆ خەلکی سۆران تا ئێستا پارەی ئاو نادرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بە زاری کرمانجی راگەیاند: دوای رادهستكردنی پرۆژەی ئاو بە کۆمپانیای (خەتیب علمی) ٢٣ هەزار مال کار بە پێوەری ئاو دەکات، بەڵام ١٢ههزار ماڵَ تا ئێستا پێوەری ئاويان نەبەستوە، بۆ ئەمەش حکومەت دوای ١٠/٢/٢٠٢١ مانگانە ٨٠ هەزار دیناری دانەوە بۆ ئەوانەی پێوەرەکەیان نەبەستووە، و دوای ئەوەی داشکاندنی ٪١٥ کرا بۆ قەزری ئاو هيشتا خەڵک ئەو پارەی پێ زۆرە و نایدات.
بەرێوەبەری ئاوی سۆران ئەوشی راگەیاند: کۆی گشتی ٢٦ ملیارد و ٤١٧ ملیۆن دینار خەڵک قەرزاری حکومەت و کۆمپانیایە، کە ٩ ملیارد قەرزاری حکومەته و ١٦ ملیارد و ٩٧٥ ملیۆن قەرزاری کۆمپانیای (خەتیب علمین)