قایمقامێك لە ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێت

قایمقامێك لە ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێت

تایبەت بە زاری كرمانجی :
لە بەردەوامی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكارییە كارگێڕییەكان بەردەوامییان هەیە و بڕیار وایە گۆڕانكاری لە پۆستی قایمقامێكی سنووری ئیدارەی سۆران بكرێت .
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، بۆ زاری كرمانجی پشت راستی هەواڵەی كردەوە رایگەیاند:" ماوەیەكە هەوڵی گۆڕانكاری لە پۆستی قایمقامی قەزای رواندز لە سنووری ئیدارەی سۆران دەستی پێكردووە، ژمارەیەك سیڤی بۆ ئەو پۆستە پێشكەش كراون و كێبڕكێ لە نێو ئەو كەسانە دەستی پێكردووە . 
بە گووتەی ئەو سەرچاوەیە، لە نێو ئەو كەسانەی سیڤیان بۆ پۆستی قایمقامی رواندز پێشكەش كردووە، " شاهۆ كەریم " سەرۆكی پێشووی شارەوانی قەزاكە، چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لە كەسانی دیكە بەهێزترە.

زۆرترین بینراو