
وانەبێژان لە هاوین پارە وەردەگرن؟ بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران زانیاری دەخاتەروو
زاری کرمانجی - سۆران :
دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بڕە پارەیەکی دیاریکراویان بۆ بڕایەوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەو پارەیە لەپشووی هاوینیش بەردەوام دەبێت بەڵام دەبێتەوە نیوە.
سیامەند ئیسماعیل ، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لە دیدارێکی زاری کرمانجی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئاخۆ وانەبێژان لە پشووی هاوین ئەو پارەیەی بۆیان دیاریکراوە و بڕاوەتەوە وەریدەگرن؟ بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران گووتی " ئەو وانەبێژانەی پارەی دیاریکراویان بۆ بڕاوەتەوە لە هاوینیشدا ئەو پارەیە وەردەگرن، بەڵام کەم دەبێتەوە بۆ نیوەی ئەو پارەییەی کەوا لەکاتی وانەگووتنەوە وەریان دەگرت، ئەوەی گرنگە پارەکە نابڕدرێت و بەردەوام دەبێت.