رۆتینیات بەشێوەیەكی باش كەم بۆتەوە

رۆتینیات بەشێوەیەكی باش كەم بۆتەوە

دیدار : پشتیوان كەریم-سۆران

بەرپرسی نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی سۆران، لە دیدارێكی تایبەتی هەفتەنامەی زاری كرمانجی دا، تەواوی پرسەكانی پەیوەست بە نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی سۆران و چۆنیەتی هەماهەنگی كردن لەگەڵ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكان و كردنەوەی خول بۆ ئەفسەران لە تەواوی دامەزراوە سەربازی و پۆلیسییەكان و، رۆڵی كەمبوونەوەی رۆتینیاتیش بەتایبەتی لە دامەزراوەكانی ئیداری خستەروو.
لەسەرەتای گفتوگۆیەكەدا، سەبارەت بە كاری نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی سۆران، رەجەب زوبێر، گووتی:" لە كاتی خۆی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا بەشێك لە بەرێوەبەرایەتی بكرێتەوە بە كاری ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی، نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردن تایبەتە بە هێزەكانی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆ بە پێویستی زانی لەناو هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ بۆ بەرەو پێشچوونی ئەم هێزە لەگەڵ گۆڕانكارییەكان زیاتر خۆی بگونجێنێت، بەوەش پێوستی بە خولی رۆشنبیر و سیمینار هەیە، بۆیە بەشێكیان كردەوە بەناوی ئاراستەكردن كاری سەرەكی ئەم بەشە بوو، بۆ هەموو تاكەكانی هێزەكانی ناوخۆ، لەهەر بەڕێوەبەرایەتییەك پێكهاتبێ، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كارەكانیان ببینرێت، كاری ئێمە ئاراستەكردنی تەواوی هێزەكانە لەم سنوورە، لە هەر چوار قەزا كاروچاڵاكیمان هەبووە، سیمینار و خولی جۆراوجۆرمان كردۆتەوە لە بوارە جیاوازەكاندا".  
لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆیەكەدا لەبارەی هەماهەنگی نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەری كردنی مەعنەوی سۆران لەگەڵ دامەزراوەكاندا لە سنووری ئیدارەی سۆران، رەجەب زوبێر، گووتی" كاری سەرەكی ئێمە پەیوەندی باش و كاراو بەهێزە لەگەڵ تەوای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و قایمقامیەت و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەبێت پەیوەندییەكانمان باش بێت، بۆ ئەوەی كاروچاڵاكییەكانمان ئەنجام بدەین، لە تەوای بەڕێوەبەرایەتییەكانیش لە هێزەكانی ناوخۆ هۆبەی تایبەتمان هەیە بەناوی ئاراستەكردن ئەفسەر بەرپرسە لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی (پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) شوێنەكانی دیكەش بەهەمان شێوە ئەو بەشانەش لەرووی میلاكات سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەكەی خۆیانن، بۆیە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە هێزە سەربازییەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، لەرووی رێنمایی سەر بە ئێمەن".
سەبارەت بە گلەیی بەشێك لە هاووڵاتییان لەناو بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان مامەڵەی ناتەندروست و نارێك ئەنجام دەدەن، لەمبارەیەوە ئەو بەرپرسە، گووتیشی" ئەو خوولانەی بۆ ئەفسەران و پۆلیس دەكەینەوە، ئەوەیە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان بكرێت، دەبێت رێزی تەواو لە هاووڵاتی بگیرێت، كابینەی نۆیەم كاری سەرەكی خزمەتكردنە بە هاووڵاتییان، بۆیە لە رابردوو كاری زۆر خراپمان بینی، لەبارەی رۆتینیات لە تەواوی دامەزراوە سەربازی و حكوومییەكان ئەو بەرپرسە لەو بارەیەوە دەڵێت" رۆتینیات بەشێوەیەكی باش كەم بۆتەوە، بەشانازییەوە رۆڵی ئاراستەكردن تارادەیەك رێگربووە لەسەر رۆتینیات، گەر سەرنج بدەین لە ئێستادا زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، رێژەی زۆریان كاتی خۆی بەرپرسی ئاراستەكردن بوون خۆیان كاریان لەگەڵ ئێمەكردووە، خۆشبەختانە رێژەی زۆریان راهاتوون لەسەر كاری ئاراستەكرد، هەوڵی تەواویش دەدەن بۆ باشتركردنی كارەكانیان، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بە گرنگییەوە لەسەر خەتە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینیات".
لەبارەی كرنەوەی خول و سیمینار، بۆ ئەفسەران لە سنووری ئیداری سۆران، رەجەب زوبێر ئاماژەی بەوەشكرد" لەم دوو ساڵەدا بەهۆی پەتای كۆڕۆنا بەشێوەیەكی بەرفراوان نەمان توانی خول ئەنجام بدەین، چونكە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ رێگربوون، بەڵام خۆشبەختانە لە ئەمساڵدا  دوو سمینارمان بۆ ئەفسەران ئەنجام داوە لە قەزای سۆران و هەروەها لە قەزای چۆمان، توانیمان ئەنجامی بدەین، هەروەها پۆلیسی گومركی و پاسەوانانی سەر سنوور، كە سەر بە حكوومەتی ناوەندن، بەڵام بەژداریمان پێكردوون لە خولەكان لە رابردووش لەگەڵ تەواوی ناحییەكانیش سەردانمانكردوون، لە هەموو ناوچەكانی سنووری ئیدارەی سۆران خول و سیمینار دەكرێنەوە. 
لەبارەی بوون بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و كاری نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی سۆران گۆرانی بەسەردا دێت، رایگەیاند" ئۆمێدەوارین نووسینگەی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی سۆران بكرێتە گشتی، بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا لە تەواوی قەزاكانی دیكە نووسینگە و بەش بكەینەوە، بۆ ئەوەی كار و چالاكییەكانمان فراوانتر بكەین".

زۆرترین بینراو