وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دایە هاووڵاتییان 

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دایە هاووڵاتییان 

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگاكانی هەرێم كردووە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت نەچنە دەرەوە و لە ماڵەوەش دەرگا و پەنجەرەكانیان دابخەن.

ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەمشێوەیەی خوارەوەیە و داواكارن هاووڵاتییان پێوە پابەند بنز

1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

2-لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بە بەردەوامی.

3-دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

4-زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

6- تێکەڵ نەبوونی هاووڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاووڵاتییانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

7- لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.

کاریگەرییەکانی خۆڵبارین:

1- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.

2-هەستیاریی لوت و بە تایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

3-گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی نێوەڕاست، زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروستدەکات لەسەر ئەو کەسە.

4-ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەتووندیی و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەکانیان زیاددەکات.

5-زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێکزیما.

6-کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروستدەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

زۆرترین بینراو