
مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 هاوتا كرا
زاری كرمانجی - وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 بەسترا و هاوتای یه‌كه‌ی 80 كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە نووسراوێك لە رۆژی 16ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگه کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆ ئه‌وه کراوە كه پاش ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازیی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 هاوشێوەی یەکەی 80 لە مانگی 1ی ساڵی 2022.
