هاتووچۆ لەسنووری قەزای چۆمان ئاساییە

هاتووچۆ لەسنووری قەزای چۆمان ئاساییە

سەردار جەبار ـ زاری کرمانجی

تیمەکانی پاککردنەوە سەرقاڵی راماڵینی بەفرن لەشەقامەکانی سنووری قەزای چۆمان.

موخلیس ناوەندی سەرۆکی شارەوانی چۆمان، بەزاری کرمانجی راگەیاند: لەبەرە بەیانەوە تیمەکانمان بەردەوامن لەراماڵینی بەفر، سەرجەم شەقامەکانی سەنتەری قەزای چۆمان لەبەفر پاککراونەتەوە هاتوچۆ ئاساییە.

موخلیس گووتیشی: ڕێگای گوندەکان تاوەکو ئێستا پاک نەکراونەتەوە، پلانەکە ئەوەیە ڕێگای نێوان قەزاکان دواتر نێوان ناحیەکان ئینجا ڕێگای گوندەکان پاک بکرێنەوە لەئێستادا بەشێکی زۆر لە گوندەکان ئامێری راماڵینیان بۆ نێردراوە، لەچەند کاتژمێری داهاتوو رێگاکان دەکرێنەوە.

سەرۆکی شارەوانی چۆمان نەیشاردەوە: کە ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران سەختە، بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک نابێت، بەڵام رێگای چۆمان بۆ سۆران ئاساییە.

زۆرترین بینراو