رۆناڵدۆ بەتوندی وەڵامی کاسانۆی داوەتەوە

رۆناڵدۆ بەتوندی وەڵامی کاسانۆی داوەتەوە

سەردار جەبار
ئەنتۆنیۆ کاسانۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید ناوەڕۆکی ئەو نامەیە ئاشکرا دەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند رۆژێک پێش ئێستا بۆی ناردووە.

بەگوێرەی (فوتبۆڵ) بێت کاسانۆ ئەوەی ئاشکرا کرد، کە کریستیانۆ نامەیەکی لەرێگەی واتس ئاپەوە بۆ کاسانۆ ناردووە و تێیدا داوای لێدەکات رێزی لێبگرێت.


پێگەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەم داوایەی دۆن لەدوای ئەوەوە ھات، کە کاسانۆ چەندان جار دووپاتی کردۆتەوە کە لیۆنێل مێسی زۆر لە کریستیانۆ باشترە و پەنجا یاریزانی خۆش دەوێت کە کریستیانۆ لەنێو باشترینەکان نییە، ئەمەش یاریزانە پۆرتوگالییەکەی بێزار کردووە و ناچار بووە نامەی بۆ بنێرێت.

فوتبۆل ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دۆن لە رێگەی نامەیەکەوە بە کاسانۆی راگەیاندووە، “من خاوەنی پارە و ژمارەیەکی زۆری گۆڵکردنم، تۆش تەنھا خاوەنی 150 گۆڵی”.

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ بۆ دڵنیایی لە نامەکەی کریستیانۆ پەیوەندی بە بۆفۆنەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانێت ئەمە کریستیانۆیە یاخود نا و بۆفۆنیش پێی گووتوە ئەم ژمارەیە ھی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

 رۆژی دووشەممەی رابردوو لیۆنێل مێسی حەوتەمین خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بردەوە لەکاتێکدا رۆناڵدۆ ئامادەی دابەشکردنی خەڵاتەکان نەبوو.

زۆرترین بینراو