ژمارەی دانیشتووانی قەزاكانی ئیدارەی سۆران بزانە 

ژمارەی دانیشتووانی قەزاكانی ئیدارەی سۆران بزانە 

تایبەت بەزاری كرمانجی:
 
بۆیەكەمجار زاری كرمانجی ژمارەی فەرمی دانیشتووانی قەزاكانی سنووری ئیدارەی سۆران بڵاودەكاتەوە، كۆی گشتی دانیشتووانیش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 326,326كەسە.
حەیدەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاماری سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" زۆرجار لە پەیج و ماڵپەڕو راگەیاندەكان ئاماری دانیشتتوانی سنووری ئیدارەی سۆران بڵاودەكرێتەوە، ئەو ئامارانە نافەرمین و دروست نین،ئەوەی لای بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سۆران تۆماركراوە ئەو ئامارە فەرمییەو دروستە".
حەیدەر مەحموود، گووتیشی" ژمارەی دانیشتووانی قەزاكانی سنووری ئیدارەی سۆران بەمجۆرەی خوارەوەیە تا ساڵی 2020 كە لەرێگەی زاری كرمانجییەوە بڵاوی دەكەینەوە".
سۆران  205,268 
مێرگەسۆر58,548
چۆمان 34,492
رواندز 28,28
كۆی گشتی دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سۆران بەهەر چوار قەزاو 13 ناحیەو زیاتر لە 800 گوند،  326,326 كەسە". 
لەكۆتایشدا حەیدەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاماری سۆران گووتی" بە پێی ئاماری دەستەی ئاماری كوردستان بەگشتی رێژەی پیاوان %51 و ئافرەتانیش49% یە، هەروەها گەنج زیاترە لە كوردستان، ئەمەش وا دەردەخات بە پێی پێناسەكان هەر ولاتێك رێژەی گەنجی زیاتر بێت  نیشانەی زیندبوونی ئەو وڵاتەیە.

زۆرترین بینراو