سەرۆکی بارسێلۆنا لەنوێترین دەرکەوتنیدا باسی مێسی دەکات

سەرۆکی بارسێلۆنا لەنوێترین دەرکەوتنیدا باسی مێسی دەکات

سەردار جەبار 
خوان لاپۆڕتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا کۆمەڵێک وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات.

لاپۆڕتا ڕاگەیاند: داوام لەمێسی نەکردووە بەخۆڕایی یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات.

"بارسا دەبێت رێز لەباشترین ئەستێرەی مێژووی بگرێت کە مێسی ـە، ئێرە هەمیشە نیشتیمانی لیۆ دەبێت".

"عوسمان دێمبێلی لە کێلیان مباپێ باشترە".

"دکتۆر ریکارد برۆنا شەوی رابردوو رێککەوتنی لەگەڵدا کراوە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا"

" 5 گرێبەستمان بۆ هاتووە تا سپۆنسەری یاریگە بکەن، بەڵام من دەمەوێ سپۆنسەرمان ساڵانە 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆمان پێبدات".

"زەحمەتە ئانسۆ فاتی بۆ یاریی بەرامبەر بایرن میونشن ئامادەبێت"

"زۆر دڵخۆشبووم کە مێسی تۆپی ئاڵتوونی بردەوە، مایەی خۆشبەختیە بارسێلۆنا بەشێک بووە لەم دەسکەوتە مەزنە"

"فیران تۆرێس یەکێکە لەئامانجەکانی ئێمە، بەجددی کار لەسەر گواستنەوەی دەکەین"

زۆرترین بینراو