هەولێر گۆڵبارانی سنووری کرد، رواندز لەگارەی بردەوە

هەولێر گۆڵبارانی سنووری کرد، رواندز لەگارەی بردەوە

سەردار جەبار ـ سۆران 
لەگەڕی حەوتەمی خولی نایابی فوتساڵی خانمان یانەی سنوور تووشی شکستێکی قوورس هات، رواندزیش لەگارەی بردەوە.

ئافرەتانی هەولێر لەسەر یاریگەی خۆیان میوانداری یانەی سنووریان کرد، یارییەکە لەسوودی یانەی خاوەن ماڵ دوماهی هات بە 20 گۆڵ ـی بێبەرامبەر، خانمانی سنوور لە 7 گەڕ 2 بردنەوە و 5 شکستیان هەیە و خاوەنی 6 خاڵن.

لەلایەکی دیکەوە یانەی رواندز میوانداری یانەی گارەیان کرد، یارییەکەش لەسوودی خانمانی پایتەختی میرنشینی سۆران بە 6 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ کۆتایی هات.

زۆرترین بینراو