مەترسی سۆشیال میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی

هەوارخان سەید موراد

هەرچەند ئەمڕۆ جیهانی تەكنەڵۆجیا رۆژ دوای رۆژ پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆی دەبینێت، بەڕێژەیەكی زۆر سۆشیاڵ میدیا پشكی شێری وەرگرتوە لە ئاراستەكردن و دیەی تاك لە كۆمەڵگادا، سۆشیال میدیا لە سەر بنەمای پەیوەندیەكی خێرای ئینتەرنێت بۆ بەكارهێنەران دەستەبەر بوو، لە ئێستادا دنیایەكی گەورەیی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییە، لە ئاكامی ئاست بەرزی تەكنەلۆجیای ئینتەرنێت و چەقبەستوویی میدیای‌ كلاسیك هاتە كایەوە‌. كۆمەڵگای كوردی وەك گشت میللەتان لە وێستگەی بەكاربەری پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆجیا دانەبڕاو، ئەمڕۆ سۆشیاڵ میدیا ئاراستەی كۆمەڵگای كوردی دەكات، كە بەشێكی  دیار لە رەنگ و دەنگی نوێ لە سۆشیال میدیا هەر رۆژ بەئاوازێك سەما دەكەن كە بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی بینەر بوونی ئەكاونتەكەیان ئامادەن هەر ئاراستەیەكی نا رەوشتی پەیرەو بكەن، پەرتبڵاوی و زۆر و بۆری لە بەكارهێنەران كاریگەری نەرێنی دروست كردووە لە گشت سێكتەرەكانی ژیان بەتایبەت لە بواری كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی كە رۆژ دوایی رۆژ ژمارەی جیابوونەوەی خێزان و كەم ئاستی فێرخوازان لە تۆكمەی دایە. 
پرسیارە دەكەم !
ئاخۆ مەترسی سۆشیاڵ میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی چیە؟
میللەتی كورد بە درێژایی مێژوو گشت خەبات و كۆشش و ئەو ئازار و تاڵاویەیی لە ڕابردوو چەشتوویەتی لە پێناو بەدەستهێنانی مافی رەوایی كورد بووە، ئەویش بە دەوڵەتبوون  و كوردستانی بوون، تاوەكو ئێستاش هەوڵەكان بەردەوامە و هەنگاوی بەهێزتر ماوە لەم رێگایەدا، گرنگترین هەنگاو یەكڕیزی نیشتمانی و هێز و خوێن گەرمی لاوان و گشت تاكەكانی كۆمەڵگا و هەستی پەرۆشبوونیان. 
ئەمڕۆ سۆشیاڵ میدیا بەتەواوی ئاراستەی كۆمەڵگای كردووە رۆژ دوایی رۆژ بە ئاوازی نەیاران و لاسایی كردنەوەی پڕۆگرام و بەرنامەی مایەپوچ، بیرو هەستی ئەم نەوە نوێیەیان داگیركردووە، خوویی نیشتیمانی و باكگراوندی مێژوویان لە دەستێنن و بەرەوو ئاقارێكی بێ بنەمایان دەبەن بە هەواڵی خود كوژی و هەواڵی چەواشەكاری و پڕۆگرامی تەقلیدیی،  هەرچەند لەگەڵ شارستانیەت داین لەگەڵ پڕۆگرامی نوێ و ئامانجدار داین ، بەڵام لەم كات و ساتە پێویستە پیرۆزترین ئامانجی هەر تاكێكی كورد بریتی بێت: لەوەی چۆن هەنگاو بنێن بۆ مافی رەوا بوون، چۆن ئەو دەستكەوتە مێژوویانە بپارێزین، بە شانازیەوە نەوە دوایی نەوە لە هزریان بچەسپێت، میللەتی كورد پێویستی بە نەوەی خوێندەوار و تاقەتدار و پڕ هێزە، نەوەك نەوەیەك بەرهەم بێت كە حەوسەڵەی خوێندن و ژیان و كاری نەبێت و بەدرێژایی رۆژ چاوی لەسەر شاشەی هاندەكەی بێت، پێویستە سانسۆری سەرجەم ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاكان دابنرێت، ناكرێت بە هەوای ئازاد بوون بیری و هزری تاكی كۆمەڵگا ئیفلیج بكرێت، وڵاتێكی وەكو ئیمارات لە هەموو ڕوویەك مافی سەرەتایی گەڵەكەی فەراهم كردووە كەچی هێشتا سانسۆری گشت تۆرە كۆمەڵایەتییەكان دەكات، چوون ئەوان پاراستنی دەستكەوتەكانیان بە پیرۆزتر دەزانن لە هەوایی میزاجی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان .

زۆرترین بینراو