خێرایی با لە سنووری ئیدارەی سۆران بزانە

خێرایی با لە سنووری ئیدارەی سۆران بزانە

خێرایی با لە سنووری ئیدارەی سۆران بەرزە و پێشبینی دەكرێت تا چەند كاتژمێری دیكەش بەردەوام بێت.
بەرێوەبەراتی گشتی كەش ناسی و بۆلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " ئێستا خێرای با لە بەشێك لە ناوچەكەمان چالاك بووە، لە هەندێ ناوچەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێكی كەم، خێرای بای تۆماركراو لە وێستگە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە: 
هەولێر  30 كم  لە كاتژمێرێكدا 
دۆكان 38كم لە كاتژمێرێكدا
كانی ماسی 23 كم لە كاتژمێرێكدا 
خەبات 30كم لە كاتژمێرێكدا
سۆران 26 كم لە كاتژمێرێكدا 
دهۆك 20كم لە كاتژمێرێكدا".
زیاتر روونكراوەتەوە " پێشبینی دەكەین لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو خێرای با لە تەواوی ناوچەكەمان چالاك بێت". 

 

زۆرترین بینراو