خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان

خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان

لەنێوان بەرداشی كەم ئەندامی و ناهۆشیاری كۆمەڵگە

ئا/رۆژان قیاس

رۆژنە لە كۆڵان یا شوێنە گشتیەكان و ناو خێزانەكان كەسانی خاوەن پێداوسیتی تایبەت دەبینرێن زۆر جار بە چاوی بەزەیی سەیریان دەكرێت یا توانجیان ئاراستە دەكرێت و گاڵتەیان پێدەكرێت، كۆمەڵگە هۆشیارییەكی ئەوتۆی نییە بەرامبەر ئەم توێژە و زۆرینەیان لە بارودۆخی ناخۆشدا تێپەڕدەبن، ئەمە وا لەو كەسە دەكات سەرەرای ئەو حالەتە جەستەیەی هەیتی لە رووی دەروونییەوەش بروخێت.
دنیا زرار، كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ لە پۆلی نۆی بنەڕەتیی دانیشتووی سۆرانە، دنیا توانای بیستن و قسە كردنی نییە، لە زاری خوشكەكەیەوە حاڵەتەكەی دنیا بۆمان روونكراوەو گووتی" دنیا لە پۆلی نۆی بنەرەتییە و قوتابییەكی ژیرە، لە سەرەتای خوێندنیدا زۆر سەختبوو بۆی چونكە هیچ قوتابخانەیەكی تایبەت بە نابیستان نەبوو، ناچار لە قوتابخانەی ئاسایی بوو، لەوێ هەمیشە منداڵەكان گاڵتەیان پێدەكرد ئەویش زۆر پێی دەڕوخا، مامۆستاكانیشی نەیان دەتوانی فێری خوێندن و نوسینی بكەن لە رێگەی بەكار هینانی وێنە، باوكم مامۆستایە ئەو هەموو هەوڵی خۆی دا تا بتوانێت دنیا فێری  نوسین بكات، و ئێمەش وەكو خوشكو براكانی زۆر لەگەڵی ماندوو بوین بۆ ئەوەی وا لە دنیا بكەین هەست بە كەمی نەكات، بەڵام تا ئێستاش زۆر جار دەبینین لە شوێنێك بە تەنها دانیشتووەو دەگریێ، و داوا دەكات بیبەینە دەرەوە، هەوڵ دەدەین دلی خۆش بكەین و نا هێڵین بە تەنها بێت، زۆر جار دەبینین كەسانی دەرەوە یا لە قوتاباخانە گاڵتەیان پێدەكەن بەمە دنیا زۆر عاجز دەبێ و دەروخێ، بە راستی كەسانی وەك دنیا پێویستە زۆر بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بۆ ئەوەی نامۆ نەبن و نەروخێن".
رەوان حوسێن، یەكێكە لە كەسە رێزلێگیراوەكانی نێو كۆمەڵگە لە هەمان كاتدا قوتابی كۆمەڵناسییە، یەكێكە لە كەسە چالاكەكان و  تا رادەیەكی زۆر زاڵ بووە بەسەر هەموو  ئەو تیڕوانینانەی كۆمەڵگە بۆ ئەو هەیتی، ئەو وەك كۆمەڵناسێكی رێزلێگیراو بەم جۆرە باسی خۆی و كەسانی رێزلێگیراو كرد" من كێشەم هەیە لە قاچەكانم بەو هۆیەوە ناتوانم بە پێ بڕۆم و ناچارم عارەبانە بەكار بهێنم، لە سەرەتادا بۆمن زۆر ناخۆشبوو كەو بەو شێوەیە چوومە نێو كۆمەڵگە، چونكە لە كەسە نزیكەكان تا خەڵكی دەرەوە بە شێوەیەكی زۆر نامۆ رەفتاریان دەكرد و بەچاوێكی بەزەیی سەیریان دەكرد، 
پێم وایە خوا ئێمە وا خوڵقاندووە كە هەریەكەو لە شتێكدا كەمو كوری هەبێ، جا لە رووی جەستەییەوە بێ یا دەروونی، هیچ مرۆڤێك كامڵ نییە، و ئەوەی زیرەكی هیچ یەك لە ئیمە نییە كە كەم ئەندام بین یان كامل ئەندام بین بەڵكوو ئەوە زیرەكی خودایەو و ئێمەی مرۆڤ دروستكراوی ئەوین، بۆیە پیویست ناكات بە چاوی بەزەییەوە سەیری كەسانی كەم ئەندام بكرێت، لە كۆمەڵگەی ئێمە زۆر زەحمەتە كەسێكی رێزلێگیراو سەركەوتوبێ چونكە نامۆ و گۆشەگیر دەبن بەهۆی ئەو تێڕوانینانەی كۆمەڵگە هەیانە، وا لەو كەسە دەكەن نەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و خۆی پێ ئاسایی بێت و هەوڵ بدات بۆ گەشتن بە ئامانجەكانی، زۆر جار دەبینین خێزانی كەسەكە شەرم لە بوونی ئەو كەسە دەكەن و هاوكار نابن بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەكان بۆیش كەسەكە نامۆ دەبێ لە كۆمەڵگە ناتوانێت بێتە دەرەوە و لە رووی دەروونییەوە توشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، پێویستە خێزانەكان هەر لە سەرەتاوە پاڵپشتی ئەو كەسانە بكەن و وایان لێ بكەن بەهێزبن بەرامبەر ئەو شتانەی دێنە رێیان و نەهێڵن بڕوخێن، من وەك خۆم خیزانەكەم زۆر هاوكارم بوون زۆر پاڵپشتیان دەكردم بە تایبەت دایكم كارێكی وای كرد كە من زۆر بەهێزم بم لە هەموو قۆناغەكانی ژیانم، چ لە پرۆسەی خوێندنم یا پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانم و بوارەكانی تری ژیانم سەركەوتووم، هەمیشە سوپاسگوزارم بۆ ئەو جەستەیەی هەمە و شانازی بەخۆمەوە كە هەمیشە یەكێك بویمە لە كەسە یەكەمەكان لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن و زانكۆ، لە رووی كۆمەڵایەتییەوە پەیوەندییەكانم بەهێزن لە زۆرێك كەسانی بێ كوموكوڕی خۆم بە سەركەوتوتر دەبینم".
ئەم كۆمەڵناسە هانی كەسانی رێزلێگیراو دەدات بۆ ئەوەی هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەكانیان بدەن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن بەرامبەر بە هەموو بەربەستەكان" رێنماییم بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەوەیە هیچ كات كۆڵ مەدەن و هەمیشە ئامانجیان هەبێ بۆ ژیان و هەوڵ بۆ گەیشتن بە خەونەكانیان بدەن، تاكە كەس كە دەتوانێ سەرمان بخات یا بمان روخێنێت خودی خۆمانین".
دنیا زرار، كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ لە پۆلی نۆی بنەڕەتیی دانیشتووی سۆرانە، دنیا توانای بیستن و قسە كردنی نییە، لە زاری خوشكەكەیەوە حاڵەتەكەی دنیا بۆمان روونكراوەو گووتی" دنیا لە پۆلی نۆی بنەرەتییە و قوتابییەكی ژیرە، لە سەرەتای خوێندنیدا زۆر سەختبوو بۆی چونكە هیچ قوتابخانەیەكی تایبەت بە نابیستان نەبوو، ناچار لە قوتابخانەی ئاسایی بوو، لەوێ هەمیشە منداڵەكان گاڵتەیان پێدەكرد ئەویش زۆر پێی دەڕوخا، مامۆستاكانیشی نەیان دەتوانی فێری خوێندن و نوسینی بكەن لە رێگەی بەكار هینانی وێنە، باوكم مامۆستایە ئەو هەموو هەوڵی خۆی دا تا بتوانێت دنیا فێری  نوسین بكات، و ئێمەش وەكو خوشكو براكانی زۆر لەگەڵی ماندوو بوین بۆ ئەوەی وا لە دنیا بكەین هەست بە كەمی نەكات، بەڵام تا ئێستاش زۆر جار دەبینین لە شوێنێك بە تەنها دانیشتووەو دەگریێ، و داوا دەكات بیبەینە دەرەوە، هەوڵ دەدەین دلی خۆش بكەین و نا هێڵین بە تەنها بێت، زۆر جار دەبینین كەسانی دەرەوە یا لە قوتاباخانە گاڵتەیان پێدەكەن بەمە دنیا زۆر عاجز دەبێ و دەروخێ، بە راستی كەسانی وەك دنیا پێویستە زۆر بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بۆ ئەوەی نامۆ نەبن و نەروخێن".
دانیال كوردۆ، دەرونزانە لە بارەی دۆخی ئەم تویژەی كۆمەڵگە بەم جۆرە بۆمان دووا" ڕەچاوكردنی دۆخی ئەو خێزانانەی كە مرۆڤی (ڕێزلێگیراو)یان هەیە، واتا دەمەوێت ناسناوەكانی ( كەم ئەندام و پەككەوتە و شێت و خاوەنپێداویستی و مەنگۆلی، بیركۆڵ...تد) بگۆڕم بۆ ناسناوی ڕێزلێگیراو، هەروەها پێش هەموو شتێك نابێ ئێمە لە بارودۆخی ئاسایی خۆمانەوە بڕوانینە بارودۆخی ئەو خێزانانەی كە لەمرۆڤێك یان زیاتر لە مرۆڤێكی ڕێزلێگراویان لەگەڵدا دەژیت، نمونە ئێمە لەكۆمەڵگەدا هەزارەها خێزانمان هەیە كە مرۆڤی ڕێزلێگیراویان هەیە ئەم جۆرە مرۆڤانە بەهۆی نەخۆشیەكی بۆماوەیی یا جەستەیی ودەروونی یان عەقڵی بوونەتە مرۆڤكی تایبەت، جا بۆیه دەمەوێت لە هەموو تاكێكی كۆمەڵگە بگەیەنم كە پێداویستیەكانی ئەم مرۆڤانە بۆ خێزانەكانیان تاقەت پڕوكێنە و ئەژنۆ شكێنه گەر ئێمە هاوكاریان نەبین بەتایبەت بۆ دایك، كە ڕەنگە هەستی پێنەكەین و نەمانزانیبێت، بۆیە هەوڵدەدەم بارودۆخی ژیانی ئەم مرۆڤانەتان بۆ باس بكەم، لەسەر كۆی سیستمی كۆمەڵایەتی ئەركە دەبێت زۆرهاوكاری خودی مرۆڤەكە وخێزانەكەنیان بێت، چ لەكۆڵان دا كە دراوسێمانن یان خزم وناسیومانن و هەرگیز گاڵتەیان پێ نەكەین بۆ خۆشی و جۆرێك لە بەكۆمێدیاكردنی بارودۆخی عەقڵی ودەروونیان بۆ چەند كۆمێنت و ڵایكێك و چەند ساتێكی پێكەنین ونوكتە، نمونە مرۆڤی(داونسیندڕەم یان ئۆتیزم) هەرگیز ناتوانن پڕۆسەی هاوسەرگیری دروست بكەن، ڕەنگە مرۆڤێك شكڵی لەداونسیندڕەم بچێت بەڵام عەقڵ وجەستە ودەروونی كامڵە تەنها بەفەیس لەوان دەچێت، ئەوە كێشەنیە دەتوانێت هەمان ڕۆڵی تاكێكی ئاسایی بگێڕێت لەناو كایە كۆمەڵایەتیەكان، بەڵام ئەم جۆرە مرۆڤانەی كە تەواو گەشەی مێشكیان وەستاوە یان سست ولاوازە و چەندین مانگ وساڵی دەوێت تاكو دایكەكە یان باوك وخوشك وبرایەكانیان، فێری نانخواردن و جلوبەرگ گۆڕین و چەند ئەركێكی سادە و چەند پیت و وشە و چوونە تۆیڵێتیان دەكەن، ئایا بیرمان كردۆتەوە لەوەی كە ئەگەر هاوسێیەكمان منداڵێكی وایان هەبێ و یارمەتیمان دابن بە چێشت بردن بۆیان تاكو دایك لەبیری چێشت لێنان نەبێت وخەریكی ئەم منداڵەبێت؟ ئایا بیرمان لەوە كردۆتەوە كە هاوكاریان بین لەوەی گەر منداڵەكەیان لەكۆڵان هاوار بكات وگۆرانی بڵێت و ئێمەش بەئاسانی وەریگرین و شكایەتیان لێ نەكەین و لەگەڕەك دەریان نەكەین؟ ئایا حكومەت وكەرتی تایبەت ڕەچاوی دۆخ و مووچەی ئەو فەرمانبەر و كرێكارەی كردووە كەدایك وباوكیان لەسەرجێگە كەوتونە یان منداڵی لەم شێوەیان هەیە؟ دەبێت خاوەنی نەخۆش و خاوەنی ئەم جۆرە منداڵانە ببەخشرێن لەكار و دەبێت مووچەی دەبڵ بۆ ئەو كەسە ببڕنەوە كە منداڵێك یان نەخۆشی لەسەر جێگەكەوتویان هەیە، دەبێت هەموولایەك بەهەموو جۆرێك هاوكاربن تاكو تۆزێك لەو ماندوویەتیەی لەسەر دایك یان ئەندامانی خێزانی ئەم جۆرە منداڵانە كەم بكەینەوە بەیارمەتی دارایی و دەروونی و كۆمەڵایەتی و بە ئەزیەت نەدان وگاڵتە پێ نەكردن وبەنۆڕماڵ وەرگرتنی گۆرانی و گریان وهاواریان لەكۆڵان ولەگەڕەك، بەچێشت ونان بردن بۆیان، بەجل كڕین، بە ڕەچاوكردنی لێخۆشبوونی كرێ، بە مۆڵەت و پووشدانی دایك وباوك وخوشكوبرایان لە ڕۆژانی كار، واتا گەر زانیمان فەرمانبەر وكرێكاری وامان هەیە كە منداڵی هاوشێوە یان دایك وباوك ونەخۆشی لەسەرجێ كەوتوی هەیە ئەوا مووچەی بەرز و كەم كاركردن و لایەنی كەم كارێكی سادەیان پێ بدەین یان هەر لەماڵەوەبن و بەهەمان مووچەی یان مووچەی دەبڵ كە ئەم مافانە لە یاساشدا جێگەی كراوەتەوە گەر جی بەجێ بكرێ جگەلە مووچەی تایبەتیش بۆ خودی منداڵەكە".

زۆرترین بینراو