گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ئیمارات

جـــــوان ئیمام
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان بهسهردانیكی فه‌رمی له وڵاتی ئیماراته كه ئه‌م سه‌ردانه له‌م كات و ساته‌دا زۆر گرنگی خۆی هه‌یه بۆ چه‌ندین بوار وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌ریمی كوردستان و ئیمارات و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م جۆره سه‌ردان و په‌یوه‌ندی یانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی پیگه‌ی كوردستان له بواری سیاسی و ئابووری زیاتر گه‌شه بكات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ، هه‌ریمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو تووشی چه‌ندین به‌ربه‌ست بوو ە له‌وانه ڕاگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی كارگه‌و كار له‌ناو وڵات و شهر فرۆشتنی په‌كه‌كه و هاتنی په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كان ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دژایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و شه‌قام و ڕاگه‌یاندن دژی هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی بهركادینن به‌ڵام ئامانجی حكوومه‌ت وه‌ك تیر وایه و له كه‌وان ده‌رچووە گه‌ڕانه‌وه ی نی یه ڕۆژ به ڕۆژ پیگه‌ی كوردستان به‌هیزتره له بواری دیبلۆماسی ئه‌گه‌ر ناتوانن یارمه‌تیده‌رو پاڵپشتی له حكوومه‌ت بكه‌ن ته‌نیا خیانه‌ت نه‌كه‌ن و دژی حكوومه‌ت نه‌وه‌ستن هه‌موو شتیك به دروستی به‌ڕیوه ده‌چیت ، به‌رهه‌می گشت سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان زۆری نه‌خایاندووه گشت گه‌لی كوردستان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بینوه و بۆتە ده‌ستكه‌وت چاوه‌ڕێ ده‌كریت دوای ئه‌م سه‌ردانه گرنگه له‌م كاته دا ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ هه‌مووان دیاربن له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا حكوومه‌تی هه‌ریم زۆرترین كار‌و خزمه‌تی ئه‌نجامداوه ئه‌م سه‌ردانانه به‌رهه‌مه‌كه‌یان زیاتر ده‌كه‌ن.