دواین زانیاری لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردوو 

دواین زانیاری لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردوو 

تایبەت بە زاری كرمانجی - شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و گوندەكانی سنووری مەخموور بەو هۆیەوە 13 هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون و چەند هاووڵاتی و پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندار بوون. 
شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هەر دوو گوندی خدرجە و لهێبانە، بەو هۆیەوە سێ برا شەهید بوون، بە ناوەكانی ( ئازاد ئیسماعیل، بارزان ئیسماعیل و نازم ئیسماعیل).
لە كاتی گواستنەوەی بریندارەكان بۆ شاری هەولێر ئۆتۆمبێڵێكی  هێزی زێرەڤانی لە رێگادا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت، بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی بە ناوی دڵشاد قادر شەهید دەبێت، 
كۆی گشتی ژماری شەهیدەكانی هێرشە تیرۆریستیەكەیی شەوی رابردوو  3 هاووڵاتی و 10 پێشمەرگەن،  چند بریندارێكیش لە نێوان هاووڵاتیان و پێشمەرگەكاندا هەن.
سەرجەم بریندارەكان لە نەخۆشخانەكانی هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سڵاوی تایبەتی بۆ برینداران و كەسوكاری شەهیدانی ئەمشەوی پەلامارەكەی داعش هەبووە و ئێمەی راسپاردووە سڵاوی تایبەتی بگەیەنینە برینداران.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، دوای بەسەركردنەوەی بریندارەكان گوتی: ئەمشەو 13 شەهید لە هاووڵاتی و پێشمەرگە دراوە و حەوت پێشمەرگە بەیەكەوە كەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە شەهید بوون و 3 هاووڵاتیش كە برای یەكن، لە یەكەم پەلاماری داعش شەهید بوون و ئەوانی دیكە دوای برینداربوونیان شەهید بوون.

زۆرترین بینراو