ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی كم دەبێتەوە

ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی كم دەبێتەوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی، ماوه‌ی پێدانی كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/12/2021، وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر به‌كارهێنانی کارەبا بۆ شه‌ش هه‌زار مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ 10 تا 12 کاتژمێر کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا دوو هه‌زار و 800 مێگاواتە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.

زۆرترین بینراو