
بەردی بناغەی چوار پڕۆژەی كارەبا لە چۆمان دادەنرێت
زاری كرمانجی-چۆمان:
سبەی دووشەممە لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی كارەبا بەردی بناغەی 4 پرۆژەی كارەبا لە قهزای چۆمان دادەنێت.
بڕیارە كاتژمێر (11:30) خولەكی سبەی دووشەممە لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بهردی بناغەی چوار پڕۆژەی كارەبا لە قەزای چۆمان دابنرێت".
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران