ئێران دێربی ئاسیای لە عێراق بردەوە

ئێران دێربی ئاسیای لە عێراق بردەوە

سەردار جەبار ـ زاری کرمانجی 
لەیارییەکانی کۆمەڵەی A ـی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بەیارییەکانی جامی جیهانی 2022، ئێران میوانداری عێراقی کرد و یارییەکەی لێ بردەوە.

بەدرێژایی یارییەکە هەڵبژاردەی خانەخوێ باشتر دەرکەوتن، وێڕای یەکسانبوون بەبێ گۆڵ لەنیوەی یەکەم، لەنیوەی دووهەمدا ئێرانییەکان لەرێگەی مەهدی تارمی گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، پیترۆڤیچی راهێنەری عێراق چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا بەمەبەستی راستکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بێ سوود بوو، یاریی لەبەرژەوەندی ئێران کۆتایی هات و بلیتێکی بەشداریکردن لەمۆندیالیان مسۆگەرکرد.

هەڵبژاردەی عێراقیش لە 7 یاریی 3 شکست و 4 یەکسانبوونی هەیە خاوەنی 4 خاڵە، لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی جێگیر بووە.

زۆرترین بینراو