بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

زاری كرمانجی -  ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دا.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌ (71 له‌ 1/12/2021) و پشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (272)ی ساڵی 2021 و به‌پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره‌ (د-1099 له‌ 5/9/2021) و به‌دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه‌، كه‌ ژماره‌یان (47)ـه‌ و دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌ستنیشان كراوه‌ ده‌ست به‌ كارده‌بن.

زۆرترین بینراو