زیاتر لە 20 تۆن زێر لة دەستی لاهوور دەرهێندرا

زیاتر لە 20 تۆن زێر لة دەستی لاهوور دەرهێندرا

زاری كرمانجی- سۆران: 


هێزێكی سەر بە پافێل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەڵیان كووتاوەتە سەر هوتێل لالەزار كە شوێنی نیشتەجێ بوونی لاهوور جەنگییە و دەستیان بەسەر 20 تۆن زێر داگرتووە.
سەرچاوەیەك لە دەباشانەوە بە زاری كرمانجی گووت " دوای لێكۆڵینەوە كردن لەسەر ئەو زانیارییانەی دەگەیشتنە لای ئێمە لە بارەی بازرگانی نایاسی بەزێر كە لەلایەن لاهوور و چەند كەسێكی دیكەوە دەكرا، دڵنیا بووینەوە لەوەی ئەم هەواڵە زۆر راستە و بڕێكی زۆری زێر لە هوتێل لالە زار هەیە كە بەناوی یەكێتییەوە بازرگانی پێوە كراوە، بۆیە بە مافی یەكێتی دەزانین و بڕیارماندا بە هێزەوە بچینە ئەو شوێنە، دوای پشكنین توانیمان دەست بەسەر سەدان قاڵبی زێڕدا بگرین، كە مەزەندە دەكرێت بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بێ و زیاتر لە 20 تۆن زێڕ بێت".
ئەم سەرچاوەیە گووتیشی" زێرەكان بۆیە لە هۆتێڵ لالەزاری گردەكەی سەرچناری سلێمانی شاردرابوویەوە تا لاهوور جەنگی بورهان و براكانی بیبەنە دەرەوەی وڵات، هێزەكانی ئێمە بە نێوانگیریی چەند سەركردەی دیاری یەكێتی، توانیویانە ئەو زێڕە لە ژێر چنگی لاهوور و براكانی دەربهێنن".
تا ئێستا چارەنووسی ئەو 20 تۆن زێڕە رانەگەیەندراوە، كە دەگەڕێندرێتەوە بۆ گەنجینەی حكوومەت یا دەبێتە موڵكی یەكێتی یا خەڵكی تر دەستی بەسەردا دەگرن.
پێشتر لاهوور جەنگی بورهان و براكانی، بە قاچاخچێتیی زێڕ لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداوی عەرەبی ناویان دەركردبوو، ئەمەش وێڕای كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان و دەستگرتن بەسەر كاری بازرگانیی سلێمانی و مۆنۆپۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهات لەو شارە.

زۆرترین بینراو