چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ‌ دەكرێن

چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ‌ دەكرێن

غەفور عەبدولڵا-سۆران:
بارزان محە‌مە‌د، بە‌رێوە‌بە‌ری گە‌شتوگوزاری ئیدارەی سۆران، لە‌ دیدارێكی زاری كرمانجی دە‌ڵێت:" ھە‌وڵمانداوە‌ لە‌ ھە‌رچوار وە‌رزە‌كان پرۆژە‌مان ھە‌بێت تا گە‌شتیار بتوانێ لە‌ ھە‌ركاتێك بێت سە‌ردانی سنوورەكەمان بكات.
بارزان محە‌مە‌د، بە‌رێوە‌بە‌ری گە‌شتوگوزاری ئیدارەی سۆران بۆزاری كرمانجی گووتیشی :" پرۆژە‌یە‌كمان ھە‌یە‌ لە‌ رێگای نێوان سۆران چۆمان كە‌ كاركردن تێیدا بە‌ردە‌وامە‌ نزیكە‌ی ٣٣ مۆتێل و چێشخانە‌ و كافتریا چە‌ندین كە‌پری گە‌شتیاری لە‌ خۆ دە‌گرێت لە‌ رێگای وە‌بە‌رھە‌رھێنانە‌وە‌ رە‌زامە‌ندی وە‌رگرتووە‌ بە‌ كولفە‌ی ٣ ملیار دینار ھە‌وڵیشمان داوە‌‌ لە‌ ھە‌رچوار وە‌رزە‌كان پرۆژە‌مان ھە‌بێت تا گە‌شتیار بتوانێ لە‌ ھە‌ركاتێك بێت سە‌ردانمان بكات، هەروەها پرۆژە‌یە‌كی دیكەی گەشتیاری لە‌ بانە‌زێوك دە‌ستی بە‌ كارە‌كان كردووە‌".
ناوبراو ئە‌وە‌شی گووت: " لە‌گە‌ڵ سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی سە‌ربە‌خۆی سۆران قسە‌مان كردووە‌ كە‌ لە‌ داھاتوودا گە‌ورە‌ترین پیشانگای گە‌شتیاری ئە‌نجام بدە‌ین، بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە‌ نزیكە‌ی ٧٥ شوێنمان دە‌ستنیشان كردووە‌ بۆ ئە‌وە‌ی سە‌رمایە‌دار رابكێشین تا پرۆژە‌ی گە‌شتیاری تێدا ئە‌نجام بدە‌ن.

زۆرترین بینراو