
سبەی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕیارە چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەک لە وەزارەتی (پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت".
ئەمڕۆ سێشەممەش ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.