خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ قوتابییانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێ

خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ قوتابییانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێ

زاری كرمانجی - ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌م ئه‌زموونه‌كانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌ سه‌رپشككردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ له‌ پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی كه‌ كه‌وتوون له‌ ساڵی خوێندنی 2020-2021.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌رپشككردنه‌ ته‌نیا بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ده‌بێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشككرد بۆ ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می ئه‌زموونه‌كان بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ له‌ پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیدا ده‌رنه‌چوون.

زۆرترین بینراو