
سزای یاسایی پزیکشێکی نەخۆشخانەی ئاشتی دەدرێت
زاری کرمانجی - سۆران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕایدەگەینێت, دوای ئەوەی بەمەبەستی جەژنانە و چاودێریی، سەردانی نەخۆشخانەو چەند فەرمانگەیەکی ئێشکگرمان کرد، وێڕای پیرۆزبایی و دەست خۆشی لەکارمەندان کە ماندو نەناسانە لەڕۆژانی جەژن بەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتییان دابونە بەدڵسۆزی کارەکانیان جێبەجێ کردوە، بەڵام بەداخەوە سەرپێچی چەند كارمەندێك لە نەخۆشخانەی ئاشتی تێبینی و تۆمار کرا .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسیووک, دووپات لەوەدەکاتەوە:" پزیشكێكی ئێشكگری نەخۆشخانەکە بێجگە لەوەی لەدەرەوەی ئیدارەی سۆران بوو، بە تەلەفۆنیش بەردەست نەبوو، لەھەمان كاتدا سەرۆكی بەشەكەی بە ئەركی سەرشانی ھەڵنەستاوە و چاوپۆشی لێ كردووە.
گووتیشی:" بریاردرا بە پێكھێنانی لێژنەیەك بۆ لێکۆڵینەوەیەكی وورد لەم بابەتە و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیكاران و كەمترخەمان بگیرێتەبەر.
داواشی لە ھاوڵاتیانی کرد" كە لەكاتی سەردانی نەخۆشخانەكان، ڕێز لە كارمەندان و ڕێنماییەكانی وەرگرتنی چارەسەر بگرن.