بەشی خۆیەتی زانکۆی سۆران تازە دامەزراوان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی خۆیەتی زانکۆی سۆران تازە دامەزراوان ئاگاداردەکاتەوە

زاری کرمانجی - سۆران: 
 بەڕێوەبەرایەتیی خۆیەتیی زانکۆی سۆران
بۆ هەموو ئەو قوتابییانەی دەرچووی ساڵی خوێندنی (2016 -2017)ن و لەسەر میلاکی زانکۆی سۆران دامەزراون؛ وێڕای پیرۆزباییمان بە بۆنەی دامەزراندتان بە شێوەی هەمیشەیی لە زانکۆکەمان، پێتان ڕادەگەینین کەوا پێداویستییەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی دامەزراندنتان لە زانکۆکەمان ئەمانەی خوارەوەن:

1- وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگی كۆپیكراوی ناسنامە (کارتی نیشتیمانی).
2- وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگی كۆپیكراوی ڕەگەزنامە.
3- وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگی كۆپیكراوی پاسپۆرت.
4- وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگی كۆپیكراوی پسوولەی خۆراك.
5- وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی كارتی زانیاری.
6- بڕوانامەی دەرچوون (ڕەسەن).
7- شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگی نوێی پشت سپی.
8- بەڵگەنامەی پەنجەمۆر.
9- ئەنجامی پشكنینی پزیشكی.
10- بەڵێننامە کە لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆ پڕ دەکرێتەوە.
11- فایلێکی نایلۆن.
 

بەڕێوەبەرایەتیی خۆیەتیی زانکۆی سۆران

زۆرترین بینراو