
سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
بڕیارە سبەی سێ شەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتێک و بەڕێوەبەرایەتییەک دابەشبکرێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند " بڕیارە سبەینێ سێ شەممە ٣٠ ی تشرینی دووەم مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش بکرێت".
دابەشکردنی مووچە لە كاتێكدایە تا ئێستا حكومەتی ناوەندی 200 ملیلرد دینارەكەی رەوانە نەكردووە و بەهۆیەوە دابەش كردنی مووچە بەهێواشی بەڕێوە دەچێت.