نرخی نەوت بەرزتر بوویەوە

نرخی نەوت بەرزتر بوویەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٦٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلارو ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە وەکریت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٥ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

 

هەڵکشان و داکشانی بەهای نەوت پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی تری کۆرۆناوە هەیە لە ئەفەریقا و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا و مەترسی خاوبوونەوەی رەوڕەوەی ئابوری جیهانی و کەمبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت. 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو