موچە كەی دابەش دەكرێت ؟ 

موچە كەی دابەش دەكرێت ؟ 

زاری كرمانجی - سۆران: 
لەبارەی دەستپێکردنەوەی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ ، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند" تا ئێستا بەفەرمی هیچ رانەگەنراوە و نوسراوی فەرمیش لەم بارەیەوە بۆئێمە نەهاتووە."

سیامەند ئیسماعیل دەرگەڵەی، گووتیشی" لەئێستادا مووچەی مانگی چوار بەپێی لیستی بڵاوکراوە رۆژانە دەبەشدەکرێن و تا 28ی ئەم مانگە کۆتا وەزارەت مووچەی مانگی چوار وەردەگرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، بەپێی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری جكوومەتی هەرێم، بە زاری كرمانجی راگەیاند:" داوا لە تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە لیستی موچە زوتر ئامادەبكەن و پێشبینی دەكرێ ئەو مانگە زووتر دەست بە دابەش كردنی موچەی مانگی 5 بكرێت .

زۆرترین بینراو