مێسی بە زیاتر لە 400 خاڵ لەپێش کریستیانۆیە

مێسی بە زیاتر لە 400 خاڵ لەپێش کریستیانۆیە

سەردار جەبار 

لەسەر شانۆی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خەڵاتی تۆپی ئاڵتوون تایبەت بەباشترین یاریزانی جیهان  بەخشرایە لیۆ مێسی کە بووە خاوەنی زۆرترین خاڵ بەبەراورد بەرکابەرەکانی.

ئەفسانەکەی تانگۆ 613 خاڵی هێناوە 439 خاڵ لەپێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ڕکابەرە هەمیشەییەکەیەتی کە پلەی شەشەمی بەرکەوت، هەروەها 33 خاڵ لە لیڤاندۆڤسکی براوەی دووەم دوورە.

ژمارەی خاڵەکانی 10 باشترینەکەی جیهانیش بەم شێوەیە بوو.


1.مێسی (613 خاڵ)
2. لیڤاندۆڤسکی (580 خاڵ)
3.جۆرجینهۆ (460 خاڵ)
4. کەریم بێنزیما (239 خاڵ)
5. نگۆلۆ کانتێ (186 خاڵ)
6.كریستیانۆ رۆناڵدۆ (178 خاڵ)
7. محەمەد سەڵاح(121 خاڵ)
8.کیڤن دی بروین (73 خاڵ)
9.مباپێ (58 خاڵ)
10.دۆناروما (36 خاڵ)

زۆرترین بینراو