بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان دەبارێت

بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان دەبارێت

زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی دهاتوو راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە: سبەی لە کاتەکانی بەیانی یٔاسمانی ناوچەکەمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، پاشان بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ لە تەواوی ناوچەکەمان دەست پێ دەکات و لە کاتەکانی شەودا باران زیاتر دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە شەودا کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت. یٔاستی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (6-8 )پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو