مان سیتی و لیڤەرپووڵ کۆنتڕۆڵی خەڵاتەکانی پرێمەرلیگیان کرد

مان سیتی و لیڤەرپووڵ کۆنتڕۆڵی خەڵاتەکانی پرێمەرلیگیان کرد

سەردار جەبار ـ زاری کرمانجی:

دوای ملاملانێیەکی سەخت بەدرێژایی خولەکە، لەنێوان دوو زلهێزەکەی ئینگڵاند مانچێستەر سیتی و لیڤەرپووڵ دواجار کوڕانی پیپ گواردیۆلا بۆ دووهەمین جار لەسەر یەک و هەشتەمین جار لەمێژوویاندا بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
مانچێستەر سیتی، 93 خاڵی کۆکردەوە و بەجیاوازی خاڵێک لەگەڵ لیڤەرپووڵی دووهەم بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بەهێزترین خولی جیهان.
هەردوو یانە کۆنتڕۆڵی خەڵاتەکانی ئەم وەرزەی خولەکەیان کرد.
هەر یەک لە محەمەد سەڵاح لەلیڤەرپووڵ و هیۆنگ مین سۆن لەتۆتنهام، بەتۆماری 23 گۆڵ بوونە گۆڵکاری پرێمەرلیگ.
محەمەد سەڵاح، خەڵاتی زۆرترین ئاسیستیشی پێدرا و لەکۆی ئەم وەرزە 13 ئاسیستی تۆمارکرد.
هەردووک گۆڵپارێز ئالیسۆن بیکێر لەلیڤەرپووڵ، ئیدێرسۆن مۆرایس لەمانچێستەر سیتی، بەهاوبەشی وەک باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دیاریی کران.
یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپووڵ، چێڵسی و تۆتنهام سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ.
مانچێستەر یونایتد و ئارسناڵ زامنی بەشداریکردن لەیۆرۆپالیگیان کرد، وێستهام یونایتد بەشداری کۆنفرانس لیگ دەکات.
یانەکانی بێرنلی، واتفۆرد و نۆریچ سیتی دابەزین بۆ خولی پلەیەکی ئینگلیزی.

زۆرترین بینراو