بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێت

بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێت

زاری كرمانجی – هەولێر: 
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی، دەڵێ" بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێت، ئەمەش لە رووی نێودەوڵەتی و نێوخۆییەوە كاریگەری نەرێنی بۆ هەرێم دەبێت،  ئاماژە بەوەشدەدات، گۆڕینی یاسا و هەمواركردنەوەی لە سوودی هیچ حزبێك نییە و ئەو یاسایەی پەیڕەو دەكرێ گونجاوە بۆ حزبەكانی كوردستان. 
د. ئارام برادۆستی، بۆ زاری كرمانجی گووتی" یاسایی هەڵبژاردن بۆ كوردستان باش و گونجاوە، شێوازی هەڵبژاردن وەكو لیست لە هەرێمی كوردستان نیمچە كراوەیە و دەنگدەران دەنگ بە لیست یا بە لیست و  كاندید دەدەن .
بە گووتەی برادۆستی، داواكاری هەیە یاسایی هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و، كوردستان بكرێتە چوار بازنە و پارێزگا بكرێتە پێوەر، بەڵام كەمتر لە ساڵێك ماوە و ناتوانرێ یاساكە هەموار بكرێتەوە.
د . ئارام برادۆستی، ئاشكراشی كرد" داوا كردنی هەمواری یاسایی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران و یاسایی هەڵبژاردن و چەند داواكاری دیكە، داواكاری هەندێك لایەنە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

زۆرترین بینراو