لە خۆشەویستی بارزانیدا کوڕەکەم بەناوی بارزان کرد

وەیسی سەعید وەیسی 
لە ئەنجامی پەلامارێكی وەحشیانەی تیرۆریستانی داعش، لە چەند شەوی ڕابردوودا لەگوندی (خدرجیجە) ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. لە نێوانیاندا سێ برابەیەكەوە شەهیدبوون..
لەكاتی بەسەركردنەوەی بەرێز مەسرور بارزانی، بۆ خانەوادەی شەهیدان‌، سەردانی دایكی سێ رۆڵەی شەهید‌ (شێرەژن) ی كرد بە جەرگی سوتاوەبە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گوت: (لە خۆشەویستی بارزانیدا كوڕەكەم بەناوی بارزان كرد)
ئەم ووتانەی شێرەژن خۆشەویستی و گەورەیی بارزانی نەمری بۆ ھەموو لایەكی دووپاتكردەوە كە چۆن بە ھەزاران رۆلەی كورد بەناوی پیرۆزی بارزانی نراون، چونكە كەمن ئەو سەركردانەی لەھزری نەتەوەكەیاندا بەزیندووی بمێننەوە، بەڵام بارزانی نەمر وەك ھیواو مێژووی گەلەكەمان، كەھەموو تەمەنی بۆ ئازادی كوردستان بەخت كرد،بەدڵنیاییەوە تاھەتایە ناوی بەدەرەوشاوەیی دەمێنێتەوە، چونكە ھیچ كات سلی نەكردل ەبەدیھێنانی خواستە نەتەوەییەكان.
راستە كاكەبارزان ئیسماعیلی جوانە مەرگ لەكاتی یارمەتیدانی براكانی لەگوندی (خدرجیجە) لەتەمەنی 10ساڵی شەھید بوو،بەڵام وەك ھێمایەك بۆ بەرگریی و ئیرادەو خۆشەویستی كوردستان دژبە تیرورستان بەزیندووی دەمێنێتەوە، لەھەمان كاتدا جارێكی تر خۆشەویستی بارزانی نەمری لەدڵ و بیری كوردستانیان نوێكردەوە كە 10ساڵ بەر لەئێستا
لە خۆشەویستی بنەماڵەكەیاندا بۆ بارزانی نەمر بەوناونراوە، ەرەنجام لەم رێگایەدا گیانی پاكی بەخشیە كودستان، شتاش بارزانەكانی ترگەلێك ماون بۆداكۆكی كردن لەمافەن ەتەوەییەكانمان،بەردەوامی بەم رێبازەیە دەدەن بۆ ئازادی وسەربەخۆیی...
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی كاكەب ارزانی جوانە مەرگ و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان،سەروەریان بارزانی نەمر.

 

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو