لە کورتترین ماوەدا زۆرترین ئەستێرە بەرهەم دەهێنن

لە کورتترین ماوەدا زۆرترین ئەستێرە بەرهەم دەهێنن

سەردار جەبارـ سۆران
بونیاتنانی یاریزان لەرووی هونەری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لەژێر سێبەری زانستی تۆپی پێ و پەروەردەکردنیان لەلایەن کۆمەڵێک پێشڕەوی پسپۆڕ خاوەن لێهاتوویی بناغەیەکی پتەوە بۆ بینینی یاریزانێکی تەندروست لەئایندەی تۆپی پێ، ئەزموون پێمان دەڵێت دانانی ئەکادیمیا و پێگەیاندنی خونچە بەر لەتەمەنی پێگەیشتن بەرهەمدارە ئەوەتا حەیامێکە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بەرهەمەکەی نوشەکەن، مەرجە کاربەدەستانی هەر ووڵاتێک رۆڵ و کاریگەری باڵا ببینن لەزێدەبوونی ئەکادیمیاکان تا ئەو نەوە تینوو بۆ وەرزشە قۆناغ بەقۆناغ لێکئاڵان زانستە پڕ سوود و رۆشنبیرییە تایبەتەکەی دروست بکات .

لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەدیاریی کراوی لەشاری سۆران کۆمەڵێک پسپۆڕ و خەمخۆر بۆ وەرزش بڕیاریان داوە کار لەسەر پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو بکەن ئەوانەی شەوانە بەخەونی ئەستێرە بوون سەر دەخەنە سەر سەرین لەگەڵ وەنەوزدانی خۆردا هیوا لەسەر هیوا دڵ و ئارەزوویان کێشی خەیاڵی قوڵ دەکات، لەفێرگەی تۆپی پێی سۆران  8 راهێنەری هەڵگری بڕوانامەی C ئاسیایی ئەزموونی خۆیان پێشکەش بەنەوەی داهاتووی ئەم سنووره دەکەن 8 مانگە لەگەڵ 80 فێرخواز لەتەمەن و ئاستی جیاوازدا وانەی تۆپی پێ و رۆشەنبیری دەڵێنەوە، خۆبەخشانە بەبێ سڵ کردنەوە لەماندوو بوون خەریکن چینێکی هۆشیار بۆ ئایندەی تۆپی پێی سۆران بەرهەمدەهێنن .

گەشە شێرزاد سەرپەرشتیاری ئەم فێرگەیە وردە وردە دەپڕژێتە سەر چۆنیەتی کارکردن و ئامانجی فێرگەکەیان لەدیدێکی زاری کرمانجیدا بەم شێوەیە دێتە ئاخاوتن:- ئامانجمان بونیاتنانی سەکۆیەکە بەدۆزینەوەی بەهرە شاراوەکان و کارکردنە لەسەر بۆ دەوڵەمەند بوون و درەوشانەوە لەسەر رێچکەی رۆشنبیری و لەبەرگرتنەوەی زانستی تۆپی پێ، لەئێستادا تەنها فێرخوازی کوڕمان هەیە، بەڵام لەپلانی پێشەنەییماندایە بۆ کچان ـیش دەرچەیەک واڵا بکەین، تا ئەوانیش بێبەش نەبن بهێن لەپاڵ کوڕاندا خواست و خولیاکانیان درێژه پێبدەن.

گەشە درێژە بەقسەکانی دەدات: دەمانەوێ لەئایندەیەکی نزیکدا زۆرترین یاریزان بەهەگبەیەکی دەوڵەمەند لەزانیاری و پێشکەوتن ـەوە پێشکەشی سۆران و دەوروبەری بکەین، چوون لەماوەکانی رابردوودا بەشداری کومەڵێک خول و پاڵەوانەتیمان کردووە ئاست و ئەنجامی بەچکە شێرانمان گەواهیە بۆ ئەوەی خواستی داهاتوویەکی گەش لەهزرماندا گەشە پێبدەین .

سەرپەرشتیاری فێرگەی سۆران باس لەوەش دەکات: بەهۆی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەقوتابخانەکان بەوپێیەی زۆربەی فێرخوازەکانمان قوتابین لەهەفتەیەکدا تەنها دوو رۆژ مەشق و راهێنانیان پێدەدەین، لەوەرزی پشوودا کاتی راهێنانەکانمان زیاترەکەین بۆ ئەوەی کەمترین دابڕانمان هەبێت و لەکوورتترین ماوەدا زۆرترین ئەستێرە بەرهەم بهێنین .


گەشە شێرزاد نیگەرانە لەنەبوونی هاوکاری و پاڵپشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و راگەیاند: هیچ پاڵپشتییەکمان نییە و لەسەر ئەرکی خۆمان فێرگەکە بەڕێوەدەبەین، بەڵام ئەمە هێزی ئێمەی کەمنەکردۆتەوە بەڵکو لەپلانماندایه پڕۆژەیەکی گەورە لەئایندەدا جێبەجێ بکەین دڵنیام کارانەوەی پۆزەتیڤی زۆری دەبێت و خزمەت بەکۆمەڵگەی ئێمە دەکات .

زۆرترین بینراو